Enes Kaplan,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی كاروباری ڤیزه له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا گوتی: "زۆر به‌ڕوون و ئاشكرا ده‌یڵێم، ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی دروستكرد باڵیۆزێكه لێره. جێگه‌ی قبووڵ نییه ئه‌مریكا هاوبه‌شێكی ستراتیجی وه‌ك توركیا بكاته فیدای باڵیۆزێك كه خۆیشی ناناسێت. گونجاو نییه ئێمه به‌وه بڵێین به‌ڵی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاره‌كاندا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، تاوتوێكردنی بۆچوونه‌كان و پێكهێنانی ژیرییه‌كی هاوبه‌ش، واده‌كات خزمه‌تێكی باشتر و خێراتر پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكرێت.
ئەردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌باشی كاربكرێت، بێگومان به‌ری ئه‌و ره‌نج و ماندووبوونه ده‌بینرێت و سوپاسی وه‌زیری ناوخۆ سوله‌یمان سۆیڵو و تیمه‌كه‌ی كرد بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كه.
ئه‌ردۆغان باسی له گرنگیی راوێژ كرد و گوتی: "ئیدی هه‌موومان پێكه‌وه ئه‌و راستییه ده‌بینین كه نكۆڵیی لێناكرێت، هه‌وڵ ده‌درێت له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه گه‌مارۆی توركیا بدرێت. ده‌خوازرێت وڵاته‌كه‌مان وه‌ك شێرێكی په‌نجه هه‌ڵكێشراو ده‌سته‌مۆ بكرێت. ئه‌وانه‌ی به توركیای كۆن راهاتوون، توركیایه‌كی به‌هێزیان پێ هەرس ناكرێت. پێیان قبوڵناكرێت وڵاتێك كه ساڵانێك وه‌ك ژێرده‌سته بینیویانه، ئێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و گه‌له‌كه‌یدا بڕیاربدات و له‌وه‌ش گرنگتر، ئیراده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی هه‌بێت. ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیایهكدا راهاتوون كه ده‌ستی بۆ سێ قوروش پانده‌كرده‌وه و ئه‌فسه‌ره‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بردن، ئێستا ئه‌م پێگه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌مانیان بۆ قبوڵناكرێت. به‌هه‌ر جۆرێك بێت، ئێمه له‌و رێگه‌یه‌ی باوه‌ڕمان پێیه‌تی، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڕۆین. چونكه ئه‌مه له مەعنهویاتی ئه‌م گه‌له‌دا هه‌یه. سووربوونی توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌دات سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له‌كه‌داربكرێت، زۆر ئازاری كه‌سانێك ده‌دات."
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له هه‌ڵپه‌ساردنی كاروباری ڤیزه له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا كرد و، رایگه‌یاند: "زۆر به‌ڕوون و ئاشكرا ده‌یڵێم، ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی دروستكرد باڵیۆزێكه لێره. جێگه‌ی قبووڵ نییه ئه‌مریكا هاوبه‌شێكی ستراتیجی وه‌ك توركیا بكاته فیدای باڵیۆزێك كه خۆیشی ناناسێت. گونجاو نییه ئێمه به‌وه بڵێین به‌ڵی. ئه‌وه‌م به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م گوت 'ده‌قی ئه‌و بریاره‌ی ئه‌وان ده‌ریانكردووه ههرچۆنێكه، ده‌قی ئه‌و نووسراوه‌ی ناردوویانه ههرچۆنێكه وشه به وشه‌ی به هه‌مان شێوه بۆیان ده‌نێریته‌وه و، ئێمه‌ش هه‌مان په‌یڕه‌و جێبه‌جێده‌كه‌ین'. له ماوه‌ی دوو كاتژمێردا ده‌ستمان به‌وه كرد. بۆچی؟ ئیمه دهوڵهتێكین كه په‌یوه‌ستین به سه‌ده‌كانه‌وه، ئێمه ده‌وڵه‌تی هۆزێك نین. ئێمه ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیاین، ده‌بێت ئه‌وه قبووڵ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ن ئه‌وه ببوورن ئێمه پێویستمان پێتان نییه. كاتێ ئێمه به پاره‌كانمان چه‌كمان لێتان ویست ده‌ڵێیت "كۆنگرێس"، به‌ڵام بێ وه‌رگرتنی هیچ پاره‌یه‌ك و بێ به‌رامبه‌ر چه‌ك ده‌ده‌یته رێكخراوی تیرۆریستیی. بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت "له باشووره‌وه توركیا گه‌مارۆ بده‌م". پلانه‌كه‌ی دیكه ناڵێم، ئه‌وه پلانی پشته‌وه‌یشی هه‌یه، ئه‌وه بابه‌تێكی جیایه".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رەخنەی لە رەوانە کردنی ٣ هەزار و ٥٠٠ بارهەڵگر یارمەتی چەک بۆ رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە گرت و گوتی: "لەنێو بارهەڵگرێکدا چەکی مۆدێرن و زرێپۆش گواستراونەتەوە. لەبەڕێز سەرۆکم(ترەمپ) پرسی، 'ئاگاتان لەمە هەیە؟ ئەوکات هەزار و ٢٥٠ بارهەڵگر گەیشتە ٣ هەزار و ٥٠٠. گوتی ' شتی وا چۆن دەبێت'.ئێمە لەلایەکەوە هەوڵی دابینکردنی پارە دەدەین، ئەوان ئەمانە دەنێرن. ئەمە لە هامبۆرگ روودەدات، لە کۆبوونەوەی G20 دا، جەنەراڵەکانی بانگ کرد، بەرپرسی ئەمنی بانگ کرد، پێنس(یاریدەدەری سەرۆک)ی بانگ کرد، لەگەڵ هەموویاندا چاوپێککەوتنێکی تایبەتمان کرد. لەوێش هەمان شتمان پرسی لەوان، گوتی ئێمە ژمارەکانیان هەمووی تۆمار دەکەین، هەموو ئەمانە دواتر وەردەگرینەوە.' گوتم بەڕێز سەرۆک، ئەوەی ئەو هاوڕێیە دەیڵێت، لەسەردەمی بوش‌دا ، کاتێک لە عێراق دەکرا، بوش هەمان شتی گوت، گوتیان ژمارەی جۆری چەکەکان تۆمار دەکەین، دوای تەواوبوون چەکەکان وەردەگرینەوە.هەموو شتێک تەواو بوو، لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنمان بۆسەر پەکەکە ئەنجام دا، ئەو چەکانەی دەستمان بەسەردا دەگرت، بەشێکیان ئەمریکی و هەندێکیان رووسی بوون. تکایە با ئەم راستیانە بزانن".