Zuhal Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سه‌باره‌ت به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و رایگه‌یاند "درۆ و تاوانه‌كانی گوشارخستنهسهرتان په‌رده‌پۆش ناكرێن".
كاڵن له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو سه‌باره‌ت به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
له تویته‌كه‌یدا ئیبراهیم كاڵن نووسیوویه‌تی: "ناتانیاهو به هۆی ئه‌وه‌ی دوای لێدوانه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی له‌باره‌ی عه‌ره‌ب و موسڵمانان خۆی ئاشكراكردووه، هێرش ده‌كاته سه‌ر سهركۆمار ئه‌ردۆغان. ده‌وڵه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی كه له لایه‌ن ئه‌وه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت خاكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی داگیركردووه، ژن و منداڵان ده‌كوژێت، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ناچار ده‌كات خاكی خۆیان به‌جێ بهێڵن. درۆ و تاوانه‌كانی گوشارخستنه سه‌رتان په‌رده‌پۆش ناكرێن".