Zuhal Demirci
06 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی دژی پێدانی هاوشاریی فه‌خری به سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن شاره‌وانی فۆسسالتۆ له ئیتاڵیا و ئه‌مه‌ی به پێشهاتێكی شه‌رمه‌زارانه له‌قه‌ڵه‌م دا بۆ چاوپۆشین له‌و تاوانه دژه مرۆڤایهتییانهی ئۆجه‌لان ئه‌نجامی داون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كاردانه‌وه‌ی نیشان دا دژی پێدانی هاوشاریی فه‌خری به سه‌رده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن شاره‌وانی فۆسسالتۆ له ئیتاڵیا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "هه‌وڵێكی له‌و جۆره بۆ ره‌وایه‌تیدان به په‌كه‌كه و سهردهستهكهی كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه خراوه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پهڵهدارن له تاوانه رێكخراوه‌كانی وه‌ك بازرگانیكردن به مرۆڤ و ماده‌ی هۆشبه‌ر، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و منداڵ رفاندن؛ هه‌وڵێكی بێهوده‌یه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵێكی له‌مجۆره به ته‌واوی دژی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ده‌ڵێت: "داواكاری و چاوه‌ڕوانیمان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگ بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا و دژی رووداوی هاوشێوه بوه‌ستنه‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئیداره خۆجێیه‌كانی ئه‌و وڵاته".