Salih Bilici
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- "روونكردنه‌وه‌كه‌ی كاندیدی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن زۆر به‌بێ واتا ده‌بینم. ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیریكردنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه. روونكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بێ واتایه. به‌ڕای من پێناسه‌ی روونكردنه‌وه‌ی له‌م جۆره زۆر جیاوازه. من ئه‌مه به 'نه‌زانیی سیاسی' ده‌یبینم. پێویسته ئه‌مه ئه‌نجام نه‌درێت. چونكه هه‌ستیاریی ناوچه‌كه جیاوازه. ناكرێت له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌ستیارییانه له‌ئارادان هه‌نگاوێكی له‌م جۆره بنرێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداری كرد له رێوره‌سمی تیروپشكی كاندیدانی دادوه‌ر و داواكاری گشتیی كۆماری كه له ناوه‌ندی كولتوور و كۆنگره‌ی گه‌ل له بێشته‌په، به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ سووریا له 63 وڵات پێكهاتوون و، گوتی: "ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی 63 وڵات ناتوانین چاره‌ی 10 هه‌زار چه‌كداری داعش بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه به په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ده‌ڵێین وه‌رن هه‌رچه‌نده ئێوه‌ش تیرۆریستن به‌ڵام یارمه‌تیمان بده‌ن، با ئه‌و داعشه له‌ناوبه‌رین. ئایا تیرۆریست باش و خراپی هه‌یه؟ ئه‌وانیش تیرۆریستن. واتا بۆ له‌ناوبردنی گرووپێكی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی جووڵه ده‌كه‌ن. ببوورن، ئێمه وه‌ك توركیا له باشوورمان و باكووری سووریادا رێگه به دروستبوونی رێڕه‌وێكی تیرۆریستی ناده‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، لێدوانه‌كه‌ی كاندیدی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆنی بۆ پشتگیریكردن له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه به لێدوانێكی زۆربێ واتا زانی و، گوتی: "به‌ڕای من پێناسه‌ی روونكردنه‌وه‌ی له‌م جۆره زۆر جیاوازه. من ئه‌مه به 'نه‌زانیی سیاسی' ده‌یبینم. پێویسته ئه‌مه ئه‌نجام نه‌درێت. چونكه هه‌ستیاریی ناوچه‌كه جیاوازه. ناكرێت له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌ستیارییانه له‌ئارادان هه‌نگاوێكی له‌م جۆره بنرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وانه‌ی ئەو رێكخراوه تیرۆریستییانەیان بە لەبەرچاوگرتنی گەورەترین زیانی مرۆیی کە لەمێژوویاندا پێیان دەگات، تێبه‌رداوین، ده‌یانه‌وێت بمانخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره. به‌ڵام شتێك هه‌یه كه له بیریان كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توركیا، توركیای كۆن نییه".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی سووریا و عێراقه، به‌لای توركیاوه زۆر گرنگه و، گوتی: "له‌لایه‌ك حسابی قازانج-زیانه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بابه‌تی مان و نه‌مانه، پێویسته باش ئه‌وه ببینین. په‌یامم بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی توركیا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه؛ كار كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی‌دا، وه‌ك یاری كردن وایه به ئاگر. ئه‌و ئاگره تیغمان ده‌كات و تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش ده‌سووتێنێت كه یاری پێ ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌لی تورك هه‌زار ساڵه له‌و جوگرافیایەی تێیدا ده‌ژی به‌گیانی خۆی پارێزگاری له نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات و، گوتی: "ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی رابردوو بكه‌ین جه‌نگی رزگاریی و چاناكاله ده‌بینین. دوایین جاریش 15ی تهمووز به هه‌موو جیهانمان نیشان دا كه ده‌توانین بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دیموكراسی و پیرۆزییه‌كانمان چی بكه‌ین. ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی دیكه هه‌مان ئه‌و باجانه له‌به‌رچاو ده‌گرن، ده‌لێین با بفه‌رموون، ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان باسی له‌و لێكۆڵینه‌وانه كرد كه دوای كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، گوتی: "تا ئێستا سێ هه‌زار و 456 دادوه‌ر، داواكاری گشتیی و ئه‌ندامی دادگای باڵا كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی فه‌تۆوه هه‌یه له كار دوورخراونه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ش 198 دادوه‌ر و داواكاری گشتیی كه له كار دوورخرابوونه‌وه، له‌دوای لێكۆلینه‌وه مافه‌كانیان بۆ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه".
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له‌و بانگه‌شانه كرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له فه‌تۆ له داموده‌زگا گشتییه‌كاندا زیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و، گوتی: ''ناو به‌ناو هه‌ندێ شت ده‌گوترێت، ده‌ڵێن زیانلێکەوتوو هه‌یه. ببوورن زیانلێکەوتوو و شتی وا نییه. بۆچی نییه؟ هه‌ركاتێک دادگا و هێزه‌كانی پشتیوانیی لێره به‌یه‌كه‌وه راستگۆیانه كاریان كرد، ئه‌وا زیانلێکەوتن نابێت. ئه‌گه‌ر راستگۆیانه هه‌ڵسوكه‌وتیان نه‌كرد، ئه‌وا چۆن به په‌نابردن بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار مافه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه مافی ئه‌وانه‌ش بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه. ئه‌وه نییه لێره هه‌ندێ هه‌ڵه نه‌بێت، ره‌نگه ببێت، راسته به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چێت كێ له‌سه‌ر 241 شه‌هید و دوو هه‌زار و 194 غازی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به دادگاییكردنی بازرگان، ره‌زا سه‌راف له ئه‌مریكا گوتی: "تۆ دێیت له ئه‌مریكاوه، داواكارانی گشتیی تۆ له رێگه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆوه ده‌هێنرێنه توركیا، لێره خزمه‌ت ده‌كرێن.. پاشان دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مریكا. پاشانیش هاووڵاتییه‌كی كۆماری توركیا كاتێک دێته ناوه‌وه خێرا ده‌ستگیری ده‌كه‌یت، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له گرتووخانه‌دا ده‌یهێڵیته‌وه، دادگایی ناكه‌یت. دادگاكه‌ی تۆ بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، كاتێكیش ده‌پرسین بۆچی دادگایی ناكه‌ن، ده‌ڵێیت به‌و شێوه‌یه و به‌م شێوه‌یه لێره دادگای سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن هه‌یه، ببووره لێره دادگای زۆر له‌وه‌ی تۆ سه‌ربه‌خۆتر و بێ لایه‌نتر هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه روونكردنه‌وه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووریی سه‌باره‌ت به توركیا سیاسییه و، گوتی: "دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووریی S&P ده‌ڵێت توركیا وڵاتێكه ناكرێت وه‌به‌رهێنانی تێدا ئه‌نجامبدرێت. ئه‌مه روونكردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ئایدۆلۆجییه. ئه‌وانه‌ی توركیایان بینیوه زۆرباش ده‌زانن ده‌كرێت لێره چی ئه‌نجامبدرێت. ئایا تۆ ده‌زانیت توركیا له‌كوێدایه؟ سه‌ره‌تا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه".
سه‌ركۆماری توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ)، بووه‌ته ئامرازێك و دژبه توركیا به‌كارده‌هێنرێت و، گوتی: "چی‌یان كرد؟ سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی دابهشكاریان راده‌ست كرد، له‌بری ئه‌وه سه‌ركرده‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستی دیكه‌یان برد. گه‌مه‌كه زۆر قوڵه. پێویسته زۆر ئاگاداری ئه‌وه بین. ئه‌گه‌ر قۆناغی ئه‌و رادهستنهكردنه زۆر بكێشێت و به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا کۆمەڵە شتێکی زۆر هه‌ستیار دێنه ئاراوه كه قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین".