Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
سترازبۆرگ - AA
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "هه‌ر كه دۆخه‌كه ئاساییكرایه‌وه، باری نائاسایی هه‌ڵده‌گرین. به‌درێژایی ماوه‌ی باری نائاسایی، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا درێژه پێده‌ده‌ین".
- "پێشنیاره‌كانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و به‌هه‌ند وه‌ریانده‌گرین. ناچاربووین باری نائاسایی درێژبكه‌ینه‌وه چونكه دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه. پێویسته دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی كه جارێكی‌تر رووبه‌ڕووی دۆخێكی هاوشێوه نابینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "هه‌ر كه دۆخه‌كه ئاساییكرایه‌وه، باری نائاسایی هه‌ڵده‌گرین. به‌درێژایی ماوه‌ی باری نائاسایی، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا درێژه‌پێده‌ده‌ین".
دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا پێدرۆ ئاگرهمونت، مەولود چاوش‌ئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا وه‌بیریهێنایه‌وه كه خۆی لهكۆنسهی ئه‌ورووپا ماوه‌ی 11 ساڵ كاریكردووه و رایگه‌یاند توركیا هه‌میشه پشتگیریی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كردووه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی به‌رپرسانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپاوه بۆ توركیا، چاوش‌ئۆغڵو سه‌ردانه‌كانی به گرنگ ناوبرد و گوتی: "پێشنیاره‌كانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و به‌هه‌ند وه‌ریانده‌گرین. ناچاربووین باری نائاسایی درێژبكه‌ینه‌وه چونكه دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه. پێویسته دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی كه جارێكی‌تر رووبه‌ڕووی دۆخێكی هاوشێوه نابینه‌وه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جه‌ختیكرده‌وه كه له‌هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا 241 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا فەره‌نسا به‌هۆی چه‌ند په‌لامارێكی تیرۆریستییه‌وه ماوه‌ی باری نائاسایی بۆ ساڵێك درێژكردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند توركیا له‌كاتی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كاندا باری نائاسایی رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مجارە بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "هه‌ر كه دۆخه‌كه ئاساییكرایه‌وه، باری نائاسایی هه‌ڵده‌گرین. به‌درێژایی ماوه‌ی باری نائاسایی، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا درێژه پێده‌ده‌ین. سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییه یاساییانه‌ی ئه‌نجامیانده‌ده‌ین، زانیاری ده‌ده‌ین. ئه‌م قۆناغه به‌پێی بنه‌ماكانی رێككه‌وتنه‌كانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا و به شه‌فافی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".