ئەنقەرە
پەرلەمانتاری ھەدەپە حەسیب كاپڵان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچوو رایگەیاند لە خەزینەی دەوڵەت ھاوكاری حزبە سیاسیەكان كراوە، بەڵام هیچ پارهیهك نەدراوە بە ھەدەپە.
كاپڵان ههروهها گوتی: "كەنعان ئەڤرەن لەوانە بە بەزەییتر بوو، ئێمەش لە سەرووی چوار ملیۆن دەنگدەرمان ھەیە و ئەوانیش باجی خۆیان دەدەن. ئێمە گەردنی خۆمان ئازاد ناكەین. ببێتە ژەھر بۆیان. نەعلەت بێت لەو جۆرە جیاخوازیی و نا یەكسانییه. گەر مامەلەی دادپەروەرانەی ئەوان بەم شێوەیە بێت، لەناو بچێت ئەو جۆرە بیركردنەوەیە".
سەبارەت چارەسەركردنی ئاڵۆزیەكان كاپڵان گوتی: "ئێمە مەحكوم و ناچاری قۆناغی ئاشتین، چارەسەركردنی ئاڵۆزی ئەركی سیاسەتمەدارانە".