Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
02 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2017
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "كه‌س وا نه‌زانێت له‌و ولاته‌دا خاكی نیشتمانه‌كه‌مان به‌ش به‌ش ده‌كات. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن با ئه‌وه بزانن كه چۆن له جودی، ته‌ندوره‌ك و قه‌ندیل به F16 بۆردمانمان کردن، چۆن له‌وێ ژێرخاكمان كردوون، لەمەودواش به‌رده‌وامده‌بین له لەناوبردنیان".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان (لەبارەی دەنگۆکانی کەمال کڵچدارئۆغڵو): "لەگەڵ هاوڕێکانمان داوایەکمان لەسەر کردووەتەوە بە بڕی سێ ملیۆن، خوا یار بێت لەو داوایە براوە دەبین. ئێ دەبینە ملیۆنێر و ئێمەش بۆ خاتوونەکانمان بە ئەوان خانوو و میوانخانە دروست دەکەین".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان (بانگه‌شه‌كانی كڵچدارئۆغڵو): "دوێنێ دوای ناردنی ئه‌و كاغه‌زانه‌ی پێیان ده‌ڵێن به‌ڵگه تێگه‌یشتین كه كه‌سانێك ئه‌و كه‌سه‌یان خراپ خستووه. پێموایه نه‌ریتی فریودانی خه‌ڵكی كه له جه‌هه‌په‌دا ته‌واونابێت و به‌و هه‌ڵمه‌ته ته‌واونابێت. ئه‌مجاره كه‌مال خۆی ده‌كه‌نه قوربانی، گوناهه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان(بانگه‌شه‌كانی كڵچدارئۆغڵو): "من ده‌توانم سنوور بۆ ئه‌و زاته دابنێم، لێره‌دا كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام خودا یارمه‌تیی گه‌له‌كه‌مان بدات كه گوێ له درۆكانی ئه‌مه ده‌گرن".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان (سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو): "ئه‌م كه‌سه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، چه‌ند بانگه‌شه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه گوایه له چۆروم رایگه‌یاندووه. ده‌ستی به قسه‌كانی كرد و گوتی، هه‌ر له چۆروم 17ی تشرینی دووه‌م گوتهیهكم پێشكه‌ش كرد. هاوڕێیانمان زۆر گه‌ڕان وتارێكی له‌و جۆره‌یان به‌دینه‌كرد. چونكه به‌ڕێزی 17ی مانگ هه‌ر نه‌چووه بۆ چۆروم. ئه‌و رۆژه له ته‌كیرداغ بووه. سه‌ره‌تا له شاره‌وانیی ته‌كیرداغ و دواتر له شاره‌وانیی چۆرلو به‌شداریی چالاكیی كردووه. كه‌واته چۆروم و چۆرلوی لێتێكه‌ڵ بووه."
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "كه‌سێك ده‌بێته كۆیله‌ی هانس و، كه‌سێك ده‌بێته كۆیله‌ی جۆرج، كه‌سێكیش له‌و دادگا ساختانه‌ی دروستكراون گوایه ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه‌م دادگایی بكات. له‌خۆڕا خۆتان ماندوو مه‌كه‌ن. ئێمه گومانمان له ده‌ستنوێژمان نییه، تا گومانمان له نوێژه‌كه‌مان هه‌بێت".