Aziz Aslan
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
دیاربه‌كر – AA
ئەندامی په‌رله‌مانی تورکیا لە بازنه‌ی ئانتاڵیا سەربە فراکسیۆنی هه‌ده‌په، كه‌مال بولبول به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن سزا درا.
دانیشتنه‌كه‌ی دادگا به‌بێ ئاماده‌بوونی تۆمه‌تباری ده‌ستگیرنه‌كراو و به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی له هۆبه‌ی چواری دادگای سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنەكهدا دادبینی داواكاری كۆماریی خرایه‌وه روو له‌باره‌ی سزادانی کەمال بولبول. پارێزه‌ره‌كه‌ی بولبول-یش دادبینییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و داوای كرد دادگا بڕیاری بێ‌تاوان بۆ بریكاردهرهكهی ده‌ربكات.
به‌ڵام ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری دا به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" كه‌مال بولبول به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن سزا بدرێت و دەقی بڕیاره‌كه‌ش بۆ سكرتاریه‌تی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاروباری سزاكان له وه‌زاره‌تی داد ره‌وانه بكرێت.