Emin İleri,Mohammed Baqi Hussein
05 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئۆكراینا پێترۆ پۆرۆشێنكۆ، پاتریكی رۆم بارسۆلۆمیۆس له‌ڕێوڕه‌سمێكدا ناوی "ئۆتۆسێفالی"ی دا به كه‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆكسی ئۆكراینا.
پۆرۆشێنكۆ و خێزانه‌كه‌ی له‌ئیستانبوڵ سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆكسی ئۆكراینای كرد و به‌شداریی له‌و رێوڕه‌سمه ئاینییه‌دا كرد كه به‌ڕێوه‌چوو.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه، پاتریكی كه‌نیسه‌كه بارسۆلۆمیۆس، بڕیارنامه‌یه‌كی پێشكه‌شی قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌كه ئهپیفانی كرد كه ناوی "ئۆتۆسێفالی" ده‌دات به كه‌نیسه‌كه.
پاتریكخانهی رۆم داواكارییه‌كه‌ی كه‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆكسی ئۆكراینای په‌سه‌ند كرد كه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 بۆ جیابوونه‌وه له كه‌نیسه‌ی مۆسكۆ پێشكه‌شی كردبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاره پۆرۆشێنكۆ سبه‌ی به‌شداری له رێوڕه‌سمی ده‌ركردنی خاچدا بكات له پاتریكخانهی رۆم له ئیستانبوڵ.