Kemal Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
05 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری دادی توركیا عه‌بدولحه‌مید گول، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و شانده ئه‌مریكییه‌ی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له فه‌تۆ له توركیان رایگه‌یاند، "پێم وایه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه كه داواكاره گشتییه‌كانیش لێی ئاگادارن، پێشهاتی جیاوازیان به‌دوادا دێت."
عه‌بدولحه‌مید گول گوتیشی: "دوو داواكاری گشتیی له نیویۆرك و واشنتۆنه‌وه هاتن (له ناو شانده ئه‌مریكییه‌كه‌دا) چیمان له‌ده‌ست بێت درێغی ناكه‌ین له پشتیوانی یاسایی و ده‌مانه‌وێت به ناوی توركیاوه چاودێری (پرۆسه‌كه) بكه‌ین".
گول رایگه‌یاند، به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه سه‌لمێنراوه كه فه‌تۆ رێكخراوێكی تیرۆریستییه و گوتی،" تۆماركردنی ئه‌مه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه گرنگه".
ناوبراو گوتیشی، "له‌میانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا داوای ژماره‌یه‌ك زانیاری له توركیا كراوه".
وه‌زیری دادی توركیا هه‌روه‌ها گوتی، "شاندی ئه‌مریكی ئه‌وه‌یان به‌چاوی خۆیان بینی كه دادگاییكردن له توركیا به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ بوو له روانگه‌ی ده‌ركه‌وتنی گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كان".
گول دووپاتی كرده‌وه، "هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ین. له‌وێ له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له‌ڕێگه‌ی تاكه كه‌س و رێگای نایاساییه‌وه ده‌ڕۆن".
وه‌زیری دادی توركیا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌نه‌وه گوتی، "راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌نی سه‌ركرده‌ی فه‌تۆ قۆناغێكی دیكه‌یه، به‌ڵام بڕیاری به‌رپرسانی دادگای ئه‌مریكا و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌و قۆناغه‌ش ده‌كات".
هه‌روه‌ها وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند، له‌كۆی 289 دۆسیه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاوه كراونه‌ته‌وه، 241یان به‌ئه‌نجام گه‌یشتوون.