Mohammed Baqi Hussein
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
راگه‌یه‌نرا ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی له بیوكچهكمهجهی ئیستانبوڵ كه‌وته‌خواره‌وه، هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سیكۆرسكی تایبه‌ت به كۆمپانیایه‌ك بوو و له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ شاری بیله‌جیك فڕیبوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، كۆپته‌ره‌كه دوای فڕینی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كاتژمێر 11:30ی پێش نیوه‌ڕۆ له بیوكچهكمهجهی ئیستانبوڵ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
راشگه‌یه‌نراوه ههلیكۆپتهركه حه‌وت سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه كه دوانیان فڕۆكه‌وان بوون و بیانیشیان تێدابووه.
- پارچه‌كانی له رووبه‌رێكی فراواندا بڵاوبووه‌وه
كۆپتهركه سه‌ره‌تا خۆی به بورجێكدا كێشاوه و دواتر به‌ئاراسته‌ی ئه‌درنه‌دا له بویوك چه‌كمه‌جه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی پارچه‌كانی ههلیكۆپتهكه به رووبه‌رێكی فراواندا بڵاوبووه‌ته‌وه، رێگای E-5 به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
ناوچه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ته‌م دایه و گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، ئافاد و تیمه‌كانی دیكه له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رۆكی لقی ئاك پارتیی بیوكچهكمهجهوه به ئانادۆڵو گه‌یشتووه، ته‌رمی پێنج له سه‌رنشینه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه.