Ramal Mahmood
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
ئه‌نجوومه‌نی بەرزەفتی ناوه‌ندی مه‌هه‌په، بڕیاریدا هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی، ئیسماعیل ئۆك لە بازنەی باڵكئهسیر و په‌رله‌مانتار یوسف ههلاجئۆغڵوی لە بازنەی قه‌یسه‌ری، په‌رله‌مانتار نوری ئۆكوتان لە بازنەی ئیسپارتا و ئه‌ندامی پارته‌كه‌ی سینان ئۆغان، له پارته‌كه‌ی ده‌ربكات.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی بەرزەفتی ناوه‌ندی مه‌هه‌په، خەلیل ئۆزتورک لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوە داوە بەپێی ماددەی ١١، ٧٩ و ٨١ی پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکە پێشتر هۆشدارییان داوەتە ئەو کەسانە. ئەمڕۆش لە دەنگدانی نهێنیدا بە تێکڕای دەنگ بڕیار درا بە سزادانی هەرچواریان بە دەرکردن لە ریزەکانی حزب بە یەکجارەکی.