Abdulkadir Karakaya
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
هەڵبژاردەى تۆپى بالەى كچانى توركيا لە يارى نيوەى كۆتايى پاڵەوانێتى تۆپى بالەى ئەورووپا بۆ كچانى خوار ١٧ ساڵان، بە ئەنجامى ٣-١ لە هەڵبژاردەى سڕبيا-ى بردەوە و سەركەوت بۆ يارى كۆتايى.
كچانى توركيا، لەو پاڵەوانيەتييەى كە لە مۆنتينيگرۆ بەڕێوەچوو لە يارى پێش كۆتايى رووبەرووى سڕبيا بوويەوە.
يارييەكە لە هۆڵى وەرزشى SC Verde بەڕێوەچوو و هەڵبژاردەى توركيا ئەنجامى ٣-١ سێت لە ركابەرەكەى بردەوە.
كچانى توركيا، كە بە بردنەوەى سەرجەم يارييەكانيان لە گروپى يەكەم سەركەوتن بۆ قۆناغى نيوەى كۆتايى، دواى بردنەوەيان لە سڕبيا سەركەوتن بۆ يارى كۆتايى.
توركيا، لە يارى كۆتاييدا چاوەڕێى براوەى يارى نێوان رووسيا و ئيتاڵيا دەبێت كە سبەى كاتژمێر ٢٠:٠٠ بە كاتى توركيا بەڕێوەدەچێت و سڕبياش لەگەڵ دۆڕاوى ئەو يارييە بۆ بەدەستهێنانى پلەى سێيەم ياريدەكات.