Meltem Öztürk,Mohammed Baqi Hussein
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران مه‌یدانی شه‌ڕی كه‌سی و هه‌ڵبژاردنی پێشبڕكێی كورسیی كه‌سی نییه و گوتی: "ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه نیشتمان بێت، هه‌موو شتێكی تر لاوه‌كییه. ئه‌وانه‌ی بۆ دیموكراسی كۆدەبنهوه، پێویسته هاوهه‌ڵوێست بن. ئێمه سه‌ره‌تا 301 تێده‌په‌ڕێنین، دواتر به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 60 سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌به‌ینه‌وه".
کەمال كڵچدارئۆغڵو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یران كرد.
کەمال كڵچدارئۆغڵو گوتی: "هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران، هه‌ڵبژرادنی پارتێك نییە، مه‌یدانی شه‌ڕی سهخسیی نییە، هه‌ڵبژاردنی گه‌ڕان به‌دوای كورسی شه‌خسیدا، نییه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، هه‌ڵبژاردنی 'ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه نیشتمان بێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بابه‌تی لاوه‌كییه' ".