Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌بردنی ئاك پارتی، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌ناوه‌ندی گشتیی ئاكپارتی كاتژمێر 10:15 به‌كاتی ناوخۆی توركیا، به‌شێوەیەکی داخراو به‌رووی میدیاكاندا ده‌ستیپێكرد.
كارنامه‌ی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه بابه‌تی كاره‌كانی ده‌ستووری نوێیه، كه له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ئابووریی تورکیا تاوتوێده‌كرێت.
بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئاگركهوتنهوهیە له بهشهناوخۆییهكی تایبه‌تی خوێندكاران له ئه‌دانا و رێوشوێنه‌كان له‌وباره‌یەوه دەخرێنە بەرباس.
بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به توركیا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێدەکرێت و به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت.