Rewa Mahmood Hasan
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2019
هه‌ولێر-AA
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ٢٠١٤ه‌وه تائێستا به‌هۆی داعشه‌وه نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار ئیزدی وڵاتیان به‌جێهێشتووه و چوونه‌ته وڵاتی جیاجیا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه به چه‌ند زانیاریه‌ك كراوه ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له ٣ی ئابی ٢٠١٤ه‌وه له شنگال ده‌رحه‌ق به ئیزدییەكان كراوه.
له‌و زانیاریانه‌دا كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه پێش داعش له عێراق، له‌كۆی ٥٥٠ هه‌زار ئیزدی ٣٦٠ هه‌زاریان ماونه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی رێكخراوه‌كه‌وه ناچار بوون به كۆچی ناوخۆیی و ١٠٠ هه‌زاریان ناچار بوون كۆچ بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باس له‌وه كراوه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه ژماره‌ی ئه‌و ئیزدیانه‌ی كوژراون، گه‌یشتۆته هه‌زار و ٢٩٣ كه‌س.
باس له‌وه‌ش كراوه دوای گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی شنگال ٧١ گوڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی ئیزدین.
باس له‌وه‌ش كراوه كه ٣ هه‌زار و ٥٤٨ ژن، ٢ هه‌زار و ٨٦٩ پیاو له‌لایه‌ن ئه‌ندانی داعشه‌وه رفێنراون كه سه‌رجه‌میان ده‌كاته ٦ هه‌زار و ٤١٧، تائێستا ته‌نیا ٣ هه‌زار و ٣٧١یان له‌ده‌ستی رێكخراوه‌كه رزگار كراون.
زۆرێك له‌و ئیزدیانه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه هه‌ڵهاتوون له كه‌مپه‌كانی دهۆك نیشته‌جێ بوون و هه‌ندێكیان له‌و كه‌مپانه‌دا ده‌ژین كه توركیا كردوونیهتهوه.