Hemın Othman Mohammed
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2016
بەڕێوبەری گشتیی و سەرۆکی دەستەی کارگێری ئاژانسی ئانادۆڵو شەنۆل کازانجی بە بۆنەی ٩٦مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند "ئاژانسی ئانادۆڵو نزیکەی سەدەیەکە لە بواری هەواڵدا خزمەت دەکات و هەمووکات بووەتە سیمبولی بەریگری کردن بۆ ئەو نیشتمانانەی کە داگیر دەکرێن".
کازانجی گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو لەلایەک هەوڵدەدات بە شێوەیەکی خێرا هەواڵەکانی جیهان بگوازێتەوە، لەلایەکی دیکەوە چیرۆکی تورکیا بە هەموو جیهان دەگەیەنێت"
لە لایەکی دیکەش سەرکۆماری تورکیا پیرۆزبایی ٩٦مین ساڵیادی دامەزراندنی ئئاژانسەکەی کرد
له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "ئاژانسی ئانادۆڵو كه به فه‌رمانی مسته‌فا كه‌مال و له ساڵانی به‌رگری میللی‌دا دامه‌زراوه، زانیاری دروستی داوه‌ته گه‌ل و رۆڵی گرنگی هه‌بووه له سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی سه‌قامگیریدا، ئاژانسه‌كه سه‌ره‌ڕای توانا سنوورداره‌كانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و به كاره‌كانی بۆته ده‌نگی به‌رگرییه‌كی مه‌زن".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئاژانسی ئانادۆلو له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئیستا له‌ڕووی كارمه‌ند و ته‌كنیكییه‌وه پێشكه‌وتنێكی زۆری به‌خۆوه بینیوه و له بواری هه‌واڵیشدا هه‌میشه سه‌رمه‌شق بووه و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی هه‌واڵ بۆته یه‌كه‌م ناونیشان.
ده‌شڵێت: "ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌مڕۆدا ته‌نیا له وڵاته‌كه‌ماندا نییه، به‌ڵكو له‌نێو ئه‌و ئاژانسانهشدا جێگه‌ی دیاره كه به په‌نچه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێن، به 11 زمان خزمه‌ت ده‌كات و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی جیهاندا كار ده‌كات. كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕو پێكدادانی تێدایه ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه و به باشترین شێوه كار ده‌كه‌ن. هه‌وڵه‌كانیان مایه‌ی جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه كه زانیاری دروست، بی لایه‌ن و راست به خه‌ڵكی ده‌ده‌ن".
بە هەمان شێووەش سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو پیرۆزبایی دامەزراندنی ئاژاندی ئانادۆڵوی کرد
به‌بۆنه‌ی ٩٦مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو، داودئۆغڵو په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا له ناخی دڵیه‌وه پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵوی كردووه كه وه‌ك نوێنه‌ری دیاری بێ لایه‌ن، متمانه‌دار و كاریگه‌ر، له توركیا و هه‌موو لایه‌كی جیهان به سه‌ركه‌وتووی خزمه‌تی پێشكه‌ش كردووه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "بۆ جارێكی دیكه پیرۆزبایی ٩٦مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌كه‌م، كه به‌و بیروباوه‌ڕه‌وه بنه‌مای تێگه‌یشتنی كاری هه‌واڵنێری پاراستووه و، به شێوه‌یه‌كی شایسته زانیاری به رای گشتی داوه، له ناخی دڵمه‌وه سلاو ده‌نێرم بۆ یه‌كه به یه‌كه‌ی كارمه‌ندانی له ناوه‌وە و ده‌ره‌وه‌ی توركیا فیداكارانه كار ده‌كه‌ن".
جێگەی ئاماژەیە ئاژانسی ئانادۆڵو لە ٦ی نیسانی ١٩٢٠ لەلایەن غازی مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنرا بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئەکادیمی وەڵامی ئەو پڕوپاگەندە و درۆیانە بداتەوە کە لەو سەردەمەدا هەوڵ دەدرا وا لە گەل بکات متمانە بە حکوومەت نەکات و بەو شێوەیە دەستی بە خەباتی نیشتیمانی کرد.
دواتر ئاژانسی ئانادۆڵو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا بە زمانەکانی ' تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، کوردی "کرمانجی - سۆرانی" ، بۆسنی، سڕبی، کڕواتی، رووسی، فەڕەنسی ، ئەلبانی، فارسی و مەقدۆنی هەواڵ بڵاو دەکاتەوە کە دەکاتە ١١ زمان و لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا نووسینگەی هەیە و لەلایەن زۆربەی کەناڵە جیهانییەکانیشەوە ئابۆنەوە کراوە.