Sarp Özer
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌مید كارزای له ئه‌فغانستان و دابینكردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وامن، رایگه‌یاند: "تاكوو ئێستا بڕیارێك نه‌دراوه. پێشهاته‌كان و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێ ده‌كه‌ین كه به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ئه‌نجام ده‌درێت. دوای ره‌زامه‌ندی سهركۆمار پلانه‌كه‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت".
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی بۆ قیرغیزستان و تاجیكستان، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
ئاكار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌مید كارازای له ئه‌فغانستان و دابینكردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وامن، رایگه‌یاند: "تاكوو ئێستا بڕیارێك نه‌دراوه. پێشهاته‌كان و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێ ده‌كه‌ین كه به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ئه‌نجام ده‌درێت. دوای ره‌زامه‌ندی سهركۆمار پلانه‌كه‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. په‌یوه‌ندییه‌كانمان (له‌گه‌ڵ شاندنی ته‌كنیكی ئه‌مریكا) به‌رده‌وام ده‌بن".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی بۆ قیرغیزستان و تاجیكستانیش گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام له قۆناغی داهاتوودا له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی و هه‌ماهه‌نگی له پیشه‌سازیی به‌رگریشدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێین".
له‌باره‌ی به بوونی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)یش له قیرغزستان، وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: "ئاماژه‌مان به‌وه دا كه له ئاستی دامهزراوهكانیشدا ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانین و داواكارییهكانیشمان بیریان خسته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بگیرێنه به‌ر".