Hemn Osman
27 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، قائیممقامی ئاچین حاجی غالیب، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی داعش و چه‌كدارانی سه‌ر به په‌رله‌مانتاری ئه‌فغان، زاهیر قادر رووی داوه.
غالیب باسی له‌وه كرد كه له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا پێنج چه‌كداری داعش به بارمته گیراون، له‌وانه‌ش چواریان سه‌ربڕاون. پاشان چه‌كدارانی په‌رله‌مانتار قادر ته‌رمی داعشه‌كانیان هێناوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی قاههی شارۆچكه‌كه. پێشتر داعش چوار چه‌كداری سه‌ر به‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو و سه‌ری بڕی بوون.
مانگی رابردوو، هێزه‌کانی تەناهی ئه‌فغانستان، له شارۆچكه‌ی ئاچین ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌ستی پێ كردبوو.
په‌رله‌مانتاری ئه‌فغانستان زاهیر قادر، چه‌كدارانی خۆی له شارۆچكه‌ی ئاچین نیشته‌جێ كردووه و به‌رپرسیارێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشیان خراوه‌ته ئه‌ستۆ.