Zuhal Demirci,1 23
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
عەممان – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن رایگەیاند "گەیشتینە لێکتێگەیشتنێک. دەرفەتێکی دیکەمان پێدان، پێویستە ئەمریکا ئەو دەرفەتە باش هەڵبسەنگێنێت. ئێمە پێداگیرین لەبارەی منبج و رۆژهەڵاتی فوراتەوە. جەخت لەوە دەکەینەوە کە چاوناپۆشین لە لەناوبردنی ئەوانەی لە سنوورەکانمان و لەودیوی سنوورەکانمان دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئێمە".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو کە بە سەردانێکی فەرمی لە شانشینی ئوردنە لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری عەممان پایتەختی ئەو وڵاتە، لەگەڵ هاووڵاتییانی تورکیا کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دوێنێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "توركیا له عه‌فرین چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێناوه" بوختانه و رایگه‌یاند
"ئێمه دژ بە چه‌كی كیمیاویین، دژ بە چه‌كی ناوه‌كیین. جا هه‌ركه‌سێك به‌كاریبهێنێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌كه کیمیاوییانەی كه رژێم به‌كاری هێناون، یان راستتر بڵێین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌و چه‌كه كیمیاوییانه له كوێ به‌كارهاتوون، ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان كردووه و وه‌ك توركیا زۆرترین هاوكاریی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌مان كردووه كه كار له‌سه‌ر رێگرییكردن له به‌كارهێنانی چه‌كه كیمیاوییه‌كان ده‌كات. ئێمه به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی خۆمان ئه‌و به‌ڵگانه‌مان كه لێره دهستكهوتوون ره‌وانه‌ی لاهای له هۆڵه‌ندا كردووه كه باڵیۆزێكی به‌ڕێزی ئێمه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌كات، كه به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئوزومجوه. هه‌ر بۆیه رۆژێك باسی چه‌كی كیمیاویی ده‌كه‌ن، رۆژێك ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه‌ی كه رژێم كوشتوونی پیشانده‌ده‌ن و ده‌ڵێن 'توركه‌كان هاووڵاتییان سڤیل ده‌كووژن'. ره‌نگه ئه‌م جۆره بوختانانه بكرێن، به‌ڵام ئێمه مكووڕین. له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناپاكه‌كان تا كۆتایی لهناوهدهبهین".
- دەرفەتێکی دیکەمان پێدان، پێویستە ئەمریکا ئەو دەرفەتە باش هەڵبسەنگێنێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی رێکس تیلەرسن ئاماژەی بەوە دا کە ئیدی ئەوان هەنگاوی کردەییان لە ئەمریکا دەوێت نەک بەڵێن و گوتی: "گەیشتینە لێکتێگەیشتنێک. دەرفەتێکی دیکەمان پێدان، پێویستە ئەمریکا ئەو دەرفەتە باش هەڵبسەنگێنێت. ئێمە پێداگیرین لەبارەی منبج و رۆژهەڵاتی فوراتەوە. جەخت لەوە دەکەینەوە کە چاوناپۆشین لە لەناوبردنی ئەوانەی لە سنوورەکانمان و لەودیوی سنوورەکانمان کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئێمە".