Abdullah Shukur
18 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپاى توركیا بڵاوی کردەوە كه سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركیا، جه‌نه‌ڕاڵ خوڵوسى ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى هێزى ئاسمانى و وشكانى تورکیا به‌مه‌به‌ستى چاودێری پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، سه‌ردانى شارەکانى هاتاى و كلیسى كردووه.
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌نه‌ڕاڵ خوڵوسى ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى، حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز و فەرماندەی هێزی وشكانى، یه‌شار گوله‌ر به‌مه‌به‌ستى چاودێری پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، سه‌ردانى شارەکانى هاتاى و كلیس-یان كردووه.