Selma Kasap,Muhammet Ali Kemal
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك له وه‌ڵامی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌ددا كۆبووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: "به دڵنیاییه‌وه پێكهاته‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیان كۆده‌بنه‌وه. له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه هیچ رێگرییه‌ك نییه له‌وه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی رێگه‌پێدانی به‌ڕێز سهركۆمارماندا، ده‌زگای هه‌واڵگرییمان و پێكهاته سه‌ربازییه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه ئه‌نجامبده‌ن. سه‌رجه‌م وڵاتان ئه‌مه ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌ڵام ئایا له‌ژێر رۆشنایی ئه‌مه‌دا هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به رژێمی ئه‌سه‌د گۆڕاوه؟ به‌دڵنیاییه‌وه نه‌گۆڕاوه".
له كاتێكدا كه دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندنی ئاك پارتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه كۆبوونه‌وه‌دا بوو، عومه‌ر چه‌لیك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری "به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه سه‌رۆكی میت له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د كۆبووه‌ته‌وه، بڵاوكرانه‌وه. بۆچوونی ئێوه له‌وباره‌یه‌وه چییه؟" چه‌لیك باسی له‌وه‌كرد كه سه‌ره‌تا گۆشهنووسێك له توركیا گوزارشتی له‌مه كردووه و دواتر ماڵپه‌ڕێك له زمانی ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌مه‌ی كردووه‌ته هه‌واڵ.
راشیگه‌یاند: "له‌رووی ئه‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئاسایشی وڵاته‌وه، روونكردنه‌وه ناده‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌م به‌رواره‌دا ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌درێت و له‌و به‌رواره‌دا ئه‌و كاره ئه‌نجامنادرێت به‌ڵام ئه‌وه‌یه كه؛ به دڵنیاییه‌وه پێكهاته‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیان كۆده‌بنه‌وه. پێكهاته‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه له‌پێناو رێگرییكردن له تراژیدیا مرۆییه جۆراوجۆره‌كان یان پێش‌گرتن له كه‌وتنه‌وه‌ی مشتومڕی نه‌خوازراو و پێكدادان، له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیان كۆده‌بنه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ته‌واوی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتان و پێكهاته سه‌ربازییه‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له كاتی جه‌نگیشدا ئه‌نجامده‌ده‌ن".
چه‌لیك هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆمان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر سنووره‌كانمان، له‌وێین. كاتێك له‌و چوارچێوه‌یه‌وه ته‌ماشاده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی 'ئه‌م كۆبوونه‌وانه ئه‌نجامدراون، یان ئه‌نجامنه‌دراون، له‌و به‌رواره‌دا ئه‌نجامدراون یان نا' له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه هیچ رێگرییه‌ك نییه له‌وه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی رێگه‌پێدانی به‌ڕێز سهركۆمارماندا، ده‌زگای هه‌واڵگرییمان و پێكهاته سه‌ربازییه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه ئه‌نجامبده‌ن. سه‌رجه‌م وڵاتان ئه‌مه ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌ڵام ئایا له‌ژێر رۆشنایی ئه‌مه‌دا هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به رژێمی ئه‌سه‌د گۆڕاوه؟ به‌دڵنیاییه‌وه نه‌گۆڕاوه".