Mazın Asad
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
سەبارەت بەگواستنەوەی پشکی چەند کۆمپانیایەک بۆسەر سندوقی دارایی تورکیا، جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند "ئەوە سندوقێکە بۆ گەرەنتی لە نیشاندانی ھێزی ئابووریی تورکیا و بەھێزکردنی دژبە ھەندێک دەستوەردانی دەرەکی. ئامانج لە گواستنەوە سەرچاوەی پەیوەست بەپیشەسازی بەرگری بۆ ئەم سندوقە، ھەنگاوێکە دەنرێت بۆ ئەوەی کاریگەرتر بەکاربھێنرێت و لە ھەمان سەرچاوە کۆبکرێتەوە".
کورتوڵموش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەکاتی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆشکی چانکایا، ھەڵسەنگاندنی لەبارەی پرسەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا گوتيشی: "ئەوەی ئێمە چاوەڕێی دەکەین لە دۆستان و ھاوپەیمانانمان، تەنھا ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری نییە لەسەر داعش، بەڵکو لەبارەی جموجۆڵەکانی پەکەکە/پەیەدە-ش دژبە تورکیا دەبێت زانیاریمان پێ بدەن، ئەوەی چاوەڕێی دەکەین لە دۆستان و ھاوپەیمانانمان ئەوەیە. لەم ماوەیەی دواییدا چەند پێشھاتێکی گرنگ ھەن لەبارەی زانیاریی ھەواڵگریەوە. بەڵام چاوەڕێ دەکەین کە لەسەر ھەموویان زانیاری ھەواڵگری ئاڵوگۆر بکرێت".
سەبارەت بەسندوقی دارایی وڵاتەکەی، کورتوڵموش رایگەیاند "سندوقی دارایی بۆخۆی دامەزراوەیەکی میللییە، پێکھاتەیەکی میللییە. ھەنگاوێکە نراوە بۆ بەھێزکردنی لایەنی میللی ئابووریی".
لەبارەی گواستنەوەی پشکی چەند کۆمپانیایەک بۆسەر سندوقی دارایی تورکیا، کورتوڵموش رایگەیاند "ئەوە سندوقێکە بۆ گەرەنتی لە نیشاندانی ھێزی ئابووریی تورکیا و، بەھێزکردنی دژبە ھەندێک دەستوەردانی دەرەکی. ئامانج لە گواستنەوە سەرچاوەی پەیوەست بەپیشەسازی بەرگری بۆ ئەم سندوقە، ھەنگاوێکە دەنرێت بۆ ئەوەی کاریگەرتر بەکاربھێنرێت و لە ھەمان سەرچاوە کۆبکرێتەوە".