Rewa Mahmut Hasan
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەدرێژایی هەفتە، ٨٢٠ گومانلێکراوی داعش دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئاماژە بەوە کراوە کە دوێنێ لە ٢٩ شاردا، ئۆپەراسیۆنی دژبە داعش ئەنجام دراوە و بەوەش بەدرێژایی هەفتە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٨٢٠ گومانلێکراو دەستگیرکراون.
لەلایەکی ترەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەدا تیمی تایبەتی پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی تورکیا، ١٦٥ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و لە کۆی ٢٨٧ دەستگیرکراو ٢٩یان دەستبەسەرکراون.
لە ئۆپەراسیۆنی سەر رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچیدا، ٧٠١ کەس دەستگیرکراون لە ئۆپەراسیۆنەکاندا لەوانە ٧٣یان دەستبەسەرکراون. هاوکات بەگومانی پەیوەندیان بەڕێکخراوە تیرۆریستیە چەپڕەوەکانەوە لە کۆی ٢١ کەسی دەستگیرکراو دووانیان دەستبەسەرکراون.
لە تەواوی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٥ کەس دەستگیرکراون کە داواکراوی ناو لیستی تیرۆر بوون و ٧ تیرۆریستیش رادەستی هێزە ئەمنییەکان بوون.