Muhammed Gencebay Gür
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ بەهۆی تەمەوە بەشێک لە گەشتی کەشتییەکانی ناو شار ئەنجامنەدران.
ماڵپەڕی "هێڵێ کەشتییەکانی ناو شار" راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەهۆی تەمەوە، بەشێک لە گەشتەکان هەڵوەشاونەتەوە و بەشێکیشیان دوادەکەون، هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێی سەردانکردنی ماڵپەڕی https://sehirhatlari.istanbul/tr/iptal-seferler چاودێری ئەو گەشتانە بکەن کە هەڵوەشاونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، بەهۆی تەمەوە گەشتەکانی بایکۆز-سارییەر و ئانادۆلوکاڤاغی-ئوسکودار ئەنجامنەدراون.