Cemil Murat Budak,Serdar Açıl
03 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە کۆی ١٤ کەس کە لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی ئەنقەرەوە و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو، نۆ کەس دەستگیر کرا.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە تاوانەکانی تیرۆر، چەند گومانلێکراوێک لەناو هێزەکانی وشکانیدا کە گومان دەکرێت کاریان بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە کردبێت و لە لایەکی دیکەشەوە چەند گومانلێکراوێکی دیکەش کە تۆمەتبارن بە دزە پێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی ئەو هێزانە، دەستنیشان کران.
داواکاریی گشتی بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ ١٤ گومانلێکراو دەرکرد و ئۆپەراسیۆنێک بۆ ئەم مەبەستە کە هاوکات لە سێ پارێزگادا بەڕێوەچوو ئەنجامدرا و توانرا نۆ کەس لەو ١٤ کەسە دەستگیر بکرێن.