Aykut Karadağ
03 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ی ئەمڕۆ لەسەرانسەری تورکیا بەبەشداری ١٣هەزار و ٤٤٠ کارمەندی ئەمنی، ٤٦٦ ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان دەستی پێکردووە.
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی لە شارەکانی مێرسین، وان، شانڵیئورفا، ماردین، ئایدن ئەنجام داوە و توانیویانە ١٢ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستگیر بکەن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانیش بڵاوکردەوە کە دژ بە بەناو پێکهاتەی هەواڵگری ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز ئەنجام دراوە و ڕایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە ناوەندەکەی شانڵیئورفا بووە و لە هەرکام لە پارێزگاکانی ماردین، دیاربەکر، غازی عەنتاب، مێرسین، شرنەخ، ئیستانبوڵ، بورسا، باتمان، دێنیزلی، ئادانا، قەیسەری، ئانتالیا، کۆنیا و ئیسپارتا و کۆجائەلی و ١٦ پارێزگای دیکە ئەنجامدراوە، ٥٥ گومانلێکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستگیر کراون.
عەلی یەرلیکایا ڕاشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا هێزەکانی تایبەتی جەندەرمە (JÖH)، فەرماندەیی جەندەرمە، پاسەوانانی ئاسایش و بە گشتی ٩٦٠ تیم و ١٣ هەزار و ٤٤٠ کارمەندی ئەمنی تێدا بەشدار بوون، نووسیويەتی: "لە ئێستادا لە سەرانسەری تورکیا، لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکەوە ٨ ئۆپەراسیۆن لە ڕووبەرێکی مام ناوەندی دیاریکرا و ٤٥٨یان لە سنوورێکی بەرفراوان و بە گشتی ٤٦٦ ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدرێت. بە ئاگاداری گەلە ئازیزەکەم دەگەیەنم کە، چاوپۆشی لە هیچ تیرۆریستێک ناکەین. هێزەکانی ئاسایشمان بە بێ پسانەوە بەردەوامن لە بەرەنگاری. ناوچاوانی هێزەکانمان لە میت، ئاسایش و جەندەرمە ماچ دەکەم و لە خوا دەپاڕێمەوە تووشی هیچ کۆسپێک نەبن".