Sangar Hamad Azeez
18 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2016
لە نزیک بینایەکی حکوومی لە شارۆچکەی هانی سەربە پارێزگەی دیاربەکر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو تیمی ئێشکگری پۆلیس لە بەرامبەر قوتابخانەی سەرەتایی حوڕییەت کە ٥٠ مەتر لە بینایەکی حکوومی دوورە و بڕیارە ئەمڕۆ مەراسیمی یادکردنەوەی 'رۆژی شەهیدان وسەرکەوتنی جەنگی چانە'ی لێ ئەنجام بدرێت. ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو دۆزرایەوە.
راگەیەندرا کە ئۆتۆمبێلەکە ١٥٠ کیلۆگرام تەقەمەنی لێ بارکرابوو.
هێزەکانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە چواردەوی ئۆتۆمبێلەکە گرتە بەر و دواتر لە لایەن تیمی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکان، توانرا پوچەڵ بکرێتەوە.
لە ئێستاشدا لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.