Bestami Bodruk
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2023
دیاربەکر – AA
لە دیاربەکر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم سەرکۆنە کرا.
لە بەردەم مزگەوتی ئوڵو لە ناوچەی سوور سەربە پارێزگای دیاربەکر، بەرپرسی لقی دیاربەکری پارتی وەتەن، فەردی تانهان بە میدیاکارانی راگەیاند، سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم کارێکی قێزەونە و هەرگیز قبوڵکراو نییە و گوتی: "لایەنە پەیوەندیدارەکانی سوید بە رێگەدان بەوانەی قورئانی پیرۆزیان سووتاند، جارێکی دیکە دیدگای رۆژئاوای بۆ ئازادی خستە ژێر پرسیار".
دوای گوتەکانی فەردی تانهان و بەرپرسانی دیکە، دروشم دژبە سووتێنەرانی قورئانی پیرۆز و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سوید گوترایەوە.