Rewa Mahmut Hasan
27 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2017
پرۆسەی دەنگدان لە ریفراندۆم لە خاڵە گومرگیەکانی فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن و ئەتاتورکی ئیستانبوڵ بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات دەستی پێکرد.
بەپێی رۆژژمێری دەزگای باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، ئامادەکارییەکانی دانانی سندوقی تایبەت بە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەکانی ئەتاتورک و سەبیحە گۆکچەن لە دەروازەکانی رۆیشتن و هاتن لە ماوەکانی پێشتردا دانراون کە خۆی لە ١٢ سندوقدا دەبینێتەوە.
دەنگدەرانی دەرەوەی تورکیا لە رێگەی پاسپۆرت و ناسنامەکانیانەوە کە تۆماری دەنگدانیان بۆ کراوە دەتوانن دەنگ بدەن.
سەعات ٨:٠٠ی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان دەستی پێکرد و تا سەعات ١٧:٠٠ی ١٦ی نیسان بەردەوام دەبێت.