Fahrettin İbrahim
27 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2017
یەکەمەکانی "ئیستانبوڵ فۆتۆ ئاواردس ٢٠١٧" دیاری کران.
ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ئەمساڵیش سێیەمین پێشبرکێی فۆتۆی بەڕێوەبرد و تێیدا وێنەی فۆتۆگرافەر، فەدەریک لافارج بەناوی هەڵاتن لە داعش کە تێدا هیزەکانی پێشمەرگە خەڵکی سڤیل لە دەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار دەکەن، خەڵاتی فۆتۆگرافی ساڵی پێبەخشرا.
هەموو ساڵێک سێ ریزبەندی یەکەمی بوارەکانی فۆتۆگرافی بەشەکانی (هەواڵ، وەرزش، سروشت و ژینگە) خەڵاتیان بەسەردا دابەشدەکرێت کە ئەمساڵ بە بەشداری ٢٥ هەزار فۆتۆگراف لە ١٧ وڵاتی جیهانەوە، ٢٢ فۆتۆگرافەر خەڵاتی بردنەوەیان بەسەردا دابەش کرا.
پێشبرکێکەی ئەمساڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و تیکا (سەرۆکایەتی ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاری تورکی) سپۆنسەرییان دەکرد و، لەلایەن داوەرانەوە لە ١٩-٢٢ی ئەم مانگە لە کەپادۆکیا دیاری کران.
لە پێشبرکێکەی ئەمساڵدا وێنەیەکی فۆتۆگرافەری فەڕەنسی، فەدەریک لافارج بەناوی هەڵاتن لە داعش کە لە هەرێمی کوردستان گرتبووی لەلایەن داوەرانی پێشبرکێکەوە وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا. لە وێنەکەدا چەند پێشمەرگەیە رێگەیان بۆ خەڵکی سڤیل کردووەتەوە و رێگەیان بۆ دەکەنەوە بۆئەوەی لە دەست چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگارییان بێت.