Kazım Kaan Ulu,Zahir Sofuoğlu
18 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
لە میانی فێستیڤاڵی تەکنۆفێستدا مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی تورکی "تۆگ" کە بە "T١٠F" ناسراوە نمایش کرا.
ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، ١٣ھەمین فێستیڤاڵی تەکنۆفێست "TECHNOFEST" لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.

ھەروەھا سەردانکەرانی فێستیڤاڵەکە، بە مۆبایلەکانیان، وێنەی یادگاری مۆدێلە نوێیەکەی ئۆتۆمبێلی تورکی"تۆگ"یان گرت.
"TECHNOFEST" پلاتفۆرمێکی گرنگە بۆ دۆزینەوەی بەھرەی گەنجان و خستنەڕووی داھێنانە تەکنەلۆژیاکانیان وەک مووشەک و ڕۆبۆت، ئەوەش بە پاڵپشتی دامەزراوە حکوومییەکان.