Huzeyfe Tarık Yaman,Buğrahan Ayhan
18 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2025
ئەنقەرە - AA
موفتی ئیستانبوڵ، پرۆفیسۆر د. سافی ئارپاگوش وەک سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا دەستنیشانکرا.
بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی کۆمار کە لە ڕۆژنامەی فەڕمی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، بەگوێرەی ماددەکانی دوو، سێ و حەوتی فەرمانی سەرۆکایەتی ژمارە سێ موفتی ئیستانبوڵ، پرۆفیسۆر د. ئارپاگوش وەک سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا دیاریکرا.
پرۆفیسۆر د. سافی ئارپاگوش، لە ساڵی ١٩٦٧دا لە قەزای گوموشهاجیکۆی پارێزگای ئەماسیا لەدایکبووە، خوێندنی ئایینی لە ماڕماڕە تەواو کردووە و لە هەمان کۆلێج بووە بە ئەندامی ئەکادیمی و، لە ساڵانی نێوان ٢٠١١-٢٠٢١دا بووەتە جێگری ڕاگری کۆلێژەکە و، پاشان لە ٢٠٢١دا بووەتە موفتی ئیستانبوڵ.
ئارپاگوش، شارەزای مێژووی تەسەوفی ئیسلامی و مەولانا ڕومییە و، خاوەنی چەندین توێژینەوە و کتێبە لەم بوارانەدا.