Yusuf Soykan Bal
10 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2026
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، بۆ پاراستنی کایەی ئاسمانیی، سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت لە ماڵاتیا جێگیر کراوە.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و، تیایدا ئاماژە بەوە کرد کە سوپای تورکیا پێداگرە لە دابینکردنی ئاسایشی تورکیا و هاووڵاتیان.
لە ڕاگەیاندراوەکەداهاتووە: "لە چوارچێوەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەماندا، ڕێکاری پێویست بۆ ئاسایشی سنوورەکانمان و کایەی ئاسمانیمان دەگیرێتەبەر و، ڕاوێژ لەگەڵ ناتۆ و هاوپەیمانەکانمان ئەنجام دەدرێت. وەک تەواوکەری ئەو ڕێکارانەی لەسەر ئاستی نیشتمانی گرتوومانەتەبەر، لەلایەن ناتۆوە ڕێکارەکانی بەرگریی ئاسمانیی و مووشەکی زیاد کراون. لەم چوارچێوەیەشدا سیستمێکی پاتریۆت کە بۆ پشتیوانی کردن لە پاراستنی کایەی ئاسمانییمان ڕاسپێردراوە، لە ماڵاتیا جێگیر دەکرێت. وڵاتەکەمان کە توانای بەرگریی و ئاسایشی خۆی لە بەرزترین ئاستدا دەپارێزێت، لەسەر هەڵسەنگاندنی پێشهاتەکان بە هاوکاری و ڕاوێژ لەگەڵ ناتۆ و هاوپەیمانەکانمان و هەوڵدان بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بەردەوام دەبێت".