Özcan Yıldırım
31 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا لە چالاکی خستنی سێ تیرۆریستی ڕاگەیاند کە دوویان لە لیستی داواکراوانی تیرۆردا بوون.
بە پێی بڵاوکراوەیەکی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە ناوی "قارەمانەکان - ٣٩"، سێ تیرۆریستیان لە ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی نسێبین سەر بە پارێزگای ماردین لە چالاکی خستووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە ئەو سێ تیرۆریستەی لە چالاکی خراون، دوو دانەیان لە لیستی تیرۆری داواکراواندا بوون و بە ناو لە ئاست بەرپرسیارێتی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەدا بوون.
بە پێی نووسینەکەی یەرلیکایا، ئەو تیرۆریستانە دەستیان هەبووە لە زۆر چالاکی تیرۆریستیدا و هێرش و شەهیدکردنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا.