Abdullah Shukur
25 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2016
ئۆپەراسیۆنەكانی ھێزەكانی ئەمنی توركیا لەوەتەی ١٤ی ئەم مانگەوە دژی چەكدارانی پەكەكە لە نسێبین بەردەوامە.
ھاوكات لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەكەوە ٦٠ چەكداری پەكەكە كوژران و ١٧٦ بۆمبی دەستی پوچەڵكراوەتەوە.
ھەزاران دانیشتووی شارۆچكەكە لە ترسی شەڕو پێكدادانەكان شوێنی خۆیان جێھێشتووە. ھاوكات ھێزەكانی ئەمنی توركیاش ھاوكاری ئەو خێزانانە دەكەن كە تا ئێستا نەیتوانیوە شارۆچكەكە بەجێبھێڵن.
بەم پێیە ھێزەكامی ئەمنی توركیا، لەسەر داوای خۆیان ٣٤٢ كەسی بۆ چەند ناوچەیەكی ئارام گواستەوە.