Ömer Olcay
04 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە-ی راگەیاند، کە هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناوچەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات و دەستڕێژی گوللەیان کردووەتە سەر ناوچەکان.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە هەوڵیاندا دزە بکەنە ناوچەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات و بۆئەوەی ئارامی ناوچەکان بشێوێنن دەستڕێژی گوللەیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەیشکراوە کە تیرۆریستەکان لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە لە چالاکی خراون.