Sangar Hamad Azeez
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای سووریای ئازاد بە پاڵپشتی تورکیا ئەنجام دەدرێت، ١٠ گوندی دیکە ئازاد کران، بەم پێیەش لە ٢٤ی ئەمانگەوە تاوەکو ئێستا ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی ناوچەکە لە چەکدارانی داعش پاککراونەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، هیزەکانی سوپای سووریای ئازاد بە پاڵپشتی هاوپەیمانان ١٠ گوندی دیکەیان لە داعش پاککردەوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان کە لە ٢٤ی ئەم مانگە دەستی پێکرد تاوەکو ئێستا بە درێژایی ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ناوچەکە لە داعش پاککراوەتەوە.
راشگەیەنرا کە سوپای سووریای ئازاد لە رۆژهەڵات تا ناوچەی ساجور چای رۆیشتووە و لە رۆژئاواش تا ناوچەکەنی ئەزەهیرییە - ئەل یاقوبییە -حەسەن ساغر رۆیشتتووە. هاوکات ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوامیان هەیە.