ئەنقەرە
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەست AA کەوتوون، ھەواڵی کشاندەوەی باڵیۆزەکانی تورکیا و میسر لە ئەنقەرە و قاھیرە لەسەر بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی میسڕی پشتڕاستکراوەتەوە و تورکیاش رایگەیاندووە کە بە پێی بنەمای سیاسەتی بەرامبەر ھەنگاو دەنێ.
بە پێی ئەو زانیاریانە کە لە سەرچاوە دیپلۆماسیەکانەوە دەست AA کەوتوون، ئاشکراکراوە وەزارەتی دەرەوەی میسڕ بریاری داوە کە باڵیۆزی خۆی لە تورکیا و بکشێنێتەوە و ھاوکات باڵیۆزی تورکیاش لە میسڕ بکشێتەوە و برایاری ئەوەشی داوە کە پەیوەندیە دیپلۆکاسیەکانی ھەردوولا بە ھەڵپەسێردراوی بمێننەوە.
ئەو سەرچاوە دیپلۆماتیە ھەموو ھەواڵەکانی پشتراستکردۆتەوە و راشیگەیاندووە کە لە سەعاتەکانی داھاتوودا کۆبوونەوە لەو بارەیەوە ئەنجام دەدرێ و تورکیاش ھەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە رادەگەیەنێ.