Abdullah Shukur
26 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەھەپە) دەوڵەت باخچەلی کۆتاییھات.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەھەپە) دەوڵەت باخچەلی کۆبوویەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەھەپە) دەوڵەت باخچەلی ئاڵوگۆری را و بۆچوونەکان لەسەر پرسەکانی گۆڕانکاری دەستوور و بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر کراوە.
کۆبوونەوەکەی یڵدرم و باخچەلی لە کۆشکی چانکایا لە کاتژمێر ٠٩:١٥ ئێوارە دەستی پێکردبوو و نزیک بە ٤٥ خولەکی خایاند.