Emrah Gökmen
02 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە پارێزگای ئیستانبوڵ لە ئۆپەراسیۆنێکدا حەوت گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران.
تیمەکانی هۆبەی دژە تیرۆری ئاسایشی ئیستانبوڵ بەردەوامن لە ئاشکراکردن و رێگەگرتن لە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆیستی داعش.
لەو میانەیەدا ١٢ ناونیشان لە حەوت ناوچەی ئیستانبوڵ دەستنیشان کران کە دەرکەوتووە ئەو تۆمەتبارانەی لێ دەمێننەوە کە چالاکی بۆ داعش ئەنجام دەدەن.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا حەوت گومانلێکرا دەستگیر کران.
دەستگیرکراوەکان بۆ راییکردنی کاروبارەکانیان برانە ئاسایش.