İlkay Güder
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای سوێندخواردنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مانی توركیا سیستمی نوێی فەرمانڕەوایەتی لە تورکیا بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەدوای "رێورەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی کۆمار" کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت، کابینەی نوێ رادەگەیەنرێت.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه توانی له هه‌ڵبژاردنی سهركۆماریدا، ٢٦ ملیۆن و ٣٣٠ هه‌زار و ٨٢٣ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت دوای رێوڕه‌سمی سوێندخواردن له په‌رله‌مانی توركیا و سه‌ردانیكردنی مه‌زاری مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی سواری ده‌چێته كۆشكی كۆماری و به مارشی تیپی سه‌ربازی پێشوازی لێ ده‌كرێت.
له میانی هاتنی ئه‌ردۆغان و یه‌كه‌ی سواری، ١٠١ گولـلە تۆپ ده‌ته‌قێندرێت. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئاسمانی، وشكانی و ده‌ریایی هه‌ریه‌كه‌یان ١٠١ گولـله تۆپ ده‌ته‌قێنن.
رێوڕه‌سمه‌كه له‌ڕووی ژماره‌ی به‌شداربووان و فرهییانهوه یه‌كێك ده‌بێت له رێوڕه‌سمه به‌ناوبانگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌ك لیره‌یی به تایبه‌ت چاپكراو پێشكه‌شی میوانان ده‌كرێت و نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س به‌شداری ده‌كات و له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای توركیاش هاووڵاتییان بانگهێشت كراون.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رێبه‌رانی روحانی ئایینی به‌شداری ده‌كه‌ن و جگه له ژه‌نینی میوزیك و ئۆركێسترای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سوپا هه‌روه‌ها پۆشاكی تایبه‌تی یه‌كه‌كانی سوپاش ده‌بیندرێن.
دۆسته تایبه‌تییه‌كانی ئه‌ردۆغان وه‌ك راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا، گێرهارد شرۆیده‌ر و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی تونسی، را‌شد غه‌نوشی به‌شداری له خوانی ئێواره له‌سه‌ر شه‌ره‌فی سه‌رۆك ده‌وڵه‌تانی میوان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی سیاسیی و ئایینی وڵاتانی به‌لقان، قه‌فقاز و خزم و هاونهژادانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش به‌شداری له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ده‌كه‌ن.