Dlshad Saifaalddin Ahmed
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
سلێمانی ـ AA
دوورمان كە لەناو كوردەواریدا زیاتر بە خەیاتی ناسراوە كارێكی ورد و زەحمەتە و بە هۆی وردی كاری دەرزی و بەكرەوە زۆرجار چاو ساغەكانیش رووبەڕووی كێشە و گرفتی زۆر دەبنەوە، بەڵام ژنێكی نابینا سەرەڕای لەدەستدانی بینایی چاوەكانی و بە نابیناییەوە كاری دوورمانی دەكات و بژێوی ژیانی خێزانەكەی دابین دەكات، سەرەڕای ئەوەش ئافرەتانی تری نابینا هان دەدات تاوەكو دەست بەكاركردن بكەن و فێری پیشەی دوورمانیان دەكات.
سەوزە مەعروف سەعید لە ناوچەكەی خۆیاندا كە لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی نیشتەجێیە بە سەوزەی خەیات ناسراوە، ئەو لەدایكبووی ساڵی 1956ە و لە تەمەنی چوار ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەكەوە چاوەكانی لەدەستداوە و نابینا بووە لە ساڵی 1993 لەگەڵ پیاوێكی چاو ساغدا بە ناوی هادی هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی كچێكە.
بە هۆی ئازایەتی و وریایی خۆیەوە، سەرەڕای لەدەستدانی چاوەكانی و نەبینینی دنیای رۆشن، وەك خۆی دەڵێت لە تەمەنی شەش ساڵییەوە خولیای فێربوونی كاری دوورمانی دەكەوێتە سەرییەوە، تا لە تەمەنی نۆ ساڵیدا فێری ئەو كارە دەبێت و لە سەرەتاشەوە بە دوورینی بەرگی منداڵان دەستی پێكردووە و دواتر بەرگی كەسانی گەورەتری دووریوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.