Şafak Yel
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر-AA
ماراسیۆنی نێودەوڵەتیی ئیزمیر، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەڕێوەچوو.
بۆ لەبەرچاوگرتنی دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی تەنها ٣٠٠ کەس بەشداری ماراسۆنەکەیان کرد و ماوەی ٤٢ کیلۆمەتر رایانکرد.
خەڵاتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ماراسۆنی ژنان و پیاوان ١٠ هەزار دۆلارە.
بۆ دڵنیابوون لە رەوشی تەندروستیشییان تەواوی بەشداربووان سێ رۆژ بەرلە ماراسۆنەکە خۆیان کەرەنتین کردبوو، پێش دەستپێکی ماراسۆنەکەش پشکنینی پلەی گەرمی جەستە بۆ بەشداربووان کرا.