Mesut Varol
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
وان-AA
هێزەکانی جەندرمە مینیپاسێکی گومانلێکراویان لە پارێزگای وان راگرت و لەناویدا، ٧٢ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کرد کە دووانیان بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە خنکابوون.
لەوبارەیەوە پارێزگای وان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانی رێکخراوەیی لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو لە بوونی مینیپاسێکی گومانلێکراو ئاگادار کراونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە دوای ئەوەی هێزەکان مینیپاسەکەیان وەستاندووە و لەناویدا، ٧٢ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردووە کە دووانیان عێراقی، ٣٣یان ئەفغانستانی و ٣٧یان پاکستانی بوون و دوو لە کۆچبەرەکانیش بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە خنکابوون.
سێ کەسیش بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە کۆچبەرەکانەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.