Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
ماردین - AA
قایمقامی شارۆچكه‌ی قزڵته‌په‌ی سه‌ربه پارێزگای ماردین، ئه‌حمه‌د ئۆداباش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی سه‌رۆك شاره‌وانیی شارۆچكه‌كه راسپێردرا.
دوای بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك شاره‌وانیی قزڵته‌په، ئیسماعیل ئاسیی سه‌ربه ده‌به‌په له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا، به‌واژووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگای ماردین، قایمقامی شارۆچكه‌كه ئەحمەد ئۆداباش ئه‌ركی بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانیی پێ‌سپێردرا.
له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆك شاره‌وانیی قزڵته‌په، ئیسماعیل ئاسیی جێگری سه‌رۆك شاره‌وانی، له‌یلا سالمان و سێ كه‌سی دیكه له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا به‌ندكران.