Süleyman Elçin
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
ئانتالیا - AA
لە خانوویەکدا لە شاری ماناڤگات سەربە پارێزگای ئانتالیا، تەرمی ژن و مێردێک دۆزرایەوە کە خانووەکەیان بەهۆی ئاگرەوە زیانی بەرکەوتووە.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بەهۆی نەبوونی هەواڵ لەبارەیانەوە، کەسوکاری هاووڵاتییەکی تورک کە لەگەڵ ژنە ئەڵمانییەکەیدا لە ناوچەی کالەملەر دەژیان کە ئاگرەکە لێیەوە سەریهەڵدا، داوای هاوکاریان کرد.
دوای گەیشتنی تیمی فریاکەوتن بۆ خانووەکە، تەرمی ئەو ژن و مێردە دۆزرایەوە کە پێشتر خانووەکەیان سووتاوە.
هاوکات لێکۆڵینەوەکان درێژەیان هەیە.