Ayşe Yıldız
11 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2021
ئانتاڵیا – AA
لە ئاکامی پەڕینەوەی بارھەڵگرێک بۆ سایدی بەرامبەر و خۆکێشانی بە چوار ئۆتۆمبێلدا لە ئانتاڵیا کەسێک گیانی لەدەست دا و چواری دیکەیش بریندار بوون.
بارھەڵگرەکە کە لەلایەن یوسف کارالی'یەوە شۆفێری بۆ دەکرا لە فولکەی شەقامی گازی دوای بڕینی بەربەستەکانی رێگا چووە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێک کە لەلایەن ئوناڵ ئیوساڵەوە شۆفێری دەکرا و دواتریش خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا.
لە ئاکامی رووداوەکەدا ئویساڵ کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیری خواردبوو گیانی لەدەست دا و چوار کەسی دیکەیش بریندار بوون.
برینداربووانی رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و رەوشی تەندروستیی دووانیان جێگیر نییە.
بەھۆی رووداوەکەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر فولکەکە بە رووی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرا.