Ömer Olcay,Hemın Othman Mohammed
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
كاندیدی جه‌هه‌په، مه‌نسور یاواش كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی 31ی ئاداردا به سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵبژێردرا، مۆری شاره‌وانی وه‌رگرت.
مەنسور یاواش به یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی نورسه‌ن یاواش و بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، له‌ڤه‌نت گۆك و سه‌رۆكی شاره‌وانی چانكایا، ئاڵپه‌ر تاشده‌له‌ن و سه‌رۆكی شاره‌وانی یهنیمهههله، فه‌تحی یاشار و سه‌رۆكی لقی ئه‌نقه‌ره‌ی جه‌هه‌په، رفكی گوڤهنهر سه‌ردانی دادی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد، مۆری شاره‌وانی له دامه‌زراوه‌ی هه‌لبژاردنی پارێزگاكه وه‌رگرت.
له میانی ده‌رچوونی له بینای داد، مەنسور یاواش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خه‌ڵكی ئه‌نقه‌ره بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ئهركداریان كردووه و ئه‌ویش ئه‌نقه‌ره ده‌كاته پایته‌ختی ئارامی و به‌ره‌كه‌ت و گوتی:
"ئه‌و پایته‌خته‌ی غازی مسته‌فا كه‌مال به ئامانه‌ت پێی به‌خشیوین هه‌موو به‌یه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بین له‌وی بیكه‌ین به ئهنقهرهیهك كه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ پایته‌ختی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا بكات".
سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره یاواش گوتیشی: "هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن روویدا بووه رابردوو. كین و رق له ئێمه‌دا نییه. نه له رووی كارمه‌ندان و نه له رووی ئه‌وانه‌شی ده‌نگیان نه‌دا. له ئه‌نقه‌ره‌دا جیاكاری بوونی نییه. له‌مه‌ودوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین خزمه‌تێكی یه‌كسان پێشكه‌ش بكه‌ین كه هه‌موو كه‌سێك له ئه‌نقه‌ره بگرێته‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا دادپه‌روه‌ری و ئه‌زموون له پێشینه‌ی خزمهتهكانماندا ده‌بێت. پشتیوان به‌خوا باوه‌ڕیشمان وایه كه له ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین".
دوای لێدوانه‌كه‌ی، یاواش مۆری شاره‌وانی وه‌رگرت و گوتی: "نوخشه‌بێت له ئیستانبوڵ-یش".