Rewa Mahmood Hasan
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرلە بەڕێکەوتنی بۆ رووسیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە ئایا لە سەردانەکەیدا بۆ رووسیا باس لە پرسی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەکرێت؟ ئەردۆغان گوتی: "هەموو ئامادەکاریەکان تەواو بوون. لە تەواوی سنوور ئامادەکاریەکانمان ئەوەی پێویستە کراوە، هەموو شتێکی ئامادەیە ئەو رستە نهێنیە هەیە، ئێستا ئەو رستە نهێنیە لەسەر مێزە. شەوێک لە پڕێکا دەچینە شوێنێک کە پێویستە بچین. ئەمەش لە گفتوگۆ دووقۆڵییەکانماندا، باسی لێوە دەکەین".